رۆسی: تەنیا بیر لە ڤیاریال دەكەمەوە
رۆسی كە لە هاوینی ئەمساڵدا نزیك بوو لە چوونە یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی ئیسپانیا گوتی زۆر بە گوڕ و تینم بۆ دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ، لەبەرئەوەی ئەم وەرزە بۆ ئێمەی یاریزانانی یانەكە زۆر گرنگە.
رۆسی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە باس لە چوونی ئەو دەكەن بۆ یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی و بەرشەلۆنە و گوتی هەرگیز گوێ لە هیچ هەواڵێكی رۆژنامەكان ناگرم، لەبەرئەوەی لە دوای مەشقەكانی رۆژانە نامەوێ هەر لە ناو تۆپی پێدا بمێنمەوە و بەڕای من ئەمە سوودی بۆ یاریزان زۆرە.
لێدوانەكانی رۆسی پێچەوانەی قسەكانی بەڕێوەبەری كارەكانیەتی كە دووپاتی كردووەتەوە ئەو یاریزانە نزیكە لە دەرچوون لە ریزی یانەكەی.