ڤەنزوێلا سەركەوت بۆ چوارگۆشەی زێڕین
شەوی ڕابردوو هەردوو هەڵبژاردەی شیلی و ڤەنزوێلا بەیەك گەیشتن و هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا توانی 2 بە 1 یارییەكە بباتەوە و خۆی بگەیەمێتە چوارگۆشەی زێڕین .
سەرەتا فیزكارۆندۆ لە خولەكە 36 دا گۆڵێكی بۆ ڤەنزوێلا تۆمار كرد و توانی دەرگای گۆڵەكان بۆ ڤەنزوێلا بكاتەوە، پاشان سوازۆ لە خولەكی 71 ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە و بەڵام لە خولەكی 82 دا فینۆتنتیۆ توانی گۆڵی دووەم و بردنەوە بۆ ڤەنزوێلا تۆمار بكات و هەڵبژاردەكەی یەربخات بۆ چوارگۆشەی زێڕین .
ڤەنزوێلا لە چوارگۆشەی زێڕین ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی پاراگوای دەبێـەوە و دوای ئەوەی پاراگوای لە بەڕازیلی بردەوە و گەیشتە ئەم قۆناغە .