گاڕای چووە ڕیزەكانی یانەی بەنفیكای پورتوگالی

گاڕای چووە ڕیزەكانی یانەی بەنفیكای پورتوگالی
گوڵان / م.پ
یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند كە بە فەرمی یاریزانی بەرگریكاری ئەرجەنتینی و یانەی ڕیال مەدرید "گاڕای"چووە یانەی بەنفیكای پورتوگالی .
لەم بارەیەوە بەڕێوبەری كارەكانی یاریزانی ناوبراو ئاشكرای كرد دوای گەڕانەوەی لە یارییەكانی كوپا ئەمریكا، گاڕای بەرەو پورتوگال دەكەوێتە ڕێ بۆ واژوو كردنی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی بەنفیكا كە بۆ ماوەی 4 ساڵە .
بەڕێوبەری كارەكانی گاڕای زیاتر ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو هەردوو یانەی بەنفیكا و ڕیال مەدرید گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی گاڕای بچێتە یانەی بەنفیكا چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ڕۆژێكی داهاتوودا بۆندەكە ئاشكرا بكرێت .
جێگای ئاماژە پێدانە چەند سەرچاوەیەك لە یانەی ڕیال مەدریدەوە بۆندی یاریزانی ئەرجەنتینیان ئاشكرا كردووە، كە خۆی لە 5.5 ملیۆن یۆڕۆ دەدات .
Top