لە هاوینە هەواری شێرەسوارخیوەتگەی دێدەوانی هاوینە دەستی پێ كرد
لە ژێر چاودێری سفین دزەیی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر،لەهاوینە هەواری شێرە سوار خیوەتگەی دێدەوانی هاوینە كە بە خولی (سەركردایەتی)ناسراوە بۆمامۆستایانی پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بەبەشداری هەریەك لە پەروەردەكانی (هەولێر،خەبات،رەواندوز،سۆران،شەقلاوە،مێرگەسۆر،مەخمور،دەشتی هەولێر،چۆمان)كە لە هەر پەروەردەیەك بە هەشت مامۆستا بەشداری كردوە،ماوەی ئەو خولەش چوار رۆژ دەخاینێ رۆژانە وانەكانی خولەكان بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی دەگوترێنەوە بابەتەكانی وانەكان بریتین لە وانەكانی (هونەرەكانی دێدەوانی،ئامانجەكانی دێدەوانی،بابەتی كۆمەلایەتی،زانستی دەرونناسی،بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان،پشكنین،وەرزشی بەیانیان )چەندین چاڵاكی جۆراوجۆروەكو گەشتی بەیانیان و گەشتی بە پێ گەشتی دوورو لە بارەی ئەنجامدانی ئەو خولەش (مامۆستا عوسمان رەشید)بەرێوەبەری چاڵاكی وەرزشی دێدەوانی هەولێر رایگەیاند گوتی "مەبەستی ئێمە لە كردنەوەی ئەو خولە بەرزكردنەوەی ئاست و توانای مامۆستایانی وەرزشیە لەم بوارە بۆئەوەی كەشێكی خۆشیان بۆبگونجێنین،گوتیشی ئێمە تەواوی كەڵ و پەڵ وپێداویستیمان بۆ سەرجەم پەروەردەكان دابین كردوە وخواردنی تەواوی ژەمەكانیان لەسەر ئێمە تەواوی بودجەی ئەو خولەش لەسەر ئێمەیە رۆژانەش چەندین وانەی بەسودیان بۆشی دەكرێتەوە،حەكیم كانەبی سەرۆكی شاندنی پەروەردەی خەبات رایگەیاند گوتی "خولێكی زۆر باشە بۆمامۆستایانی پەروەردەكان،كەشێكی باشیان بۆدەگونجێت ئێمە وەكو شاندنی پەروەردەی خەبات یەكەم پەروەردە بووینە لە كاتی هاتنمان بە بۆچوونی من كارێكی زۆر باشە كردنەوەی ئەو خوڵانە شایەنی باسە وانەكانی لەلایەن هەریەك لە مامۆستایان (عوسمان رەشید،زیادبەكر،هاشم عومەر،ئیسماعیل حمد،رزگار مەجید)دەگوترێنەوە،بریاریشە سبەی سێ شەمە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە وچەندین بەرێوەبەری پەروەردەكان مەڕاسیمی كردنەوەی خولەكە دەست پێ بكات.
كارزان كانەبی-هاوینە هەواری پیرمام