كۆبی براینت ده‌چێته‌ یانه‌ی گه‌ڵاته‌ سه‌رای توركی

كۆبی براینت ده‌چێته‌ یانه‌ی گه‌ڵاته‌ سه‌رای توركی
سه‌رچاوه‌ رۆنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كۆبی براینتی یاریزانی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بیشكتاشی توركی رێكه‌وتووه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌دا یاری بكات به‌ مووچه‌ی مانگانه‌ی 450 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
یانه‌ توركییه‌كه‌ پێشتر ئاشكرای كردبوو دیرۆن ویلیامزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نیوجێرسی به‌ مووچه‌ی 200 هه‌زار دۆلاری مانگانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانییه‌وه‌ كردووه‌.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن یانه‌ توركییه‌كه‌ جیا له‌وه‌ی هێزێكی تری ده‌بێت به‌ هاتنی براینت، له‌ هه‌مان كاتدا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ ناسینی ناوی یانه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، چونكه‌ براینت ئێستا دیارترین یاریزانی باسكه‌یه‌ له‌ جیهاندا.
Top