جه‌ماوه‌ری ئۆرۆگوای ده‌ڵێن: میسی ئیسپانییه... میسی ئیسپانییه
هانده‌رانی ئۆرۆگوای دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه و بۆ سوكایه‌تیكردن به میسی و ره‌خنه‌گرتن له‌و ئاسته خراپه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین پێشانی ده‌دات ئه‌و دروشمانه‌یان به رووی میسیدا گوته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا هانده‌رانی ئه‌رجه‌نتین وه‌ڵامی ئه‌و سوكایه‌تییانه‌ی هانده‌رانی ئۆرۆگوایان دایه‌وه و گوتیان ئۆلێ..ئۆلێ..زایرا..زایرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به كێشه‌ی فۆرلانی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه له‌گه‌ڵ هاورِێ كۆنه‌كه‌یدا كه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی لێكهوتهوه له كاتی خۆیدا.
هانده‌رانی ئه‌رجه‌نتین به پێچه‌وانه‌ی یارییه‌كانی پێشووه‌وه ئه‌مجاره‌یان سوپاسی میسییان كرد و هیچ ره‌خنه‌یه‌كیان لێ نه‌گرت.