ئه‌گویرۆ خوازياره بچێتە ریال مه‌درید
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه ئه‌گویرۆ له پێناو هێنانه‌دی خه‌ونی یاریكردن بۆ ریال مه‌دریددا، هیچ گوێ به هه‌ستی جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ نادات كه ئه‌و یاریزانه‌یان زۆر خۆشده‌وێت.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه ئه‌گویرۆ له كاتی بوونیدا له ئه‌رجه‌نتین بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تیی كۆپا ئه‌مه‌ریكا له‌پاڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، ئه‌وه‌ی بۆ هاورِێكانی دركاندووه كه زۆر حه‌ز به یاریكردن بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاشكرای كردووه ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێرشبه‌ره ببێت به‌و مه‌رجه‌ی برِی 45 ملیۆن یۆرۆی پێ بگات و كرِیاره‌كه یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌بێت.