به‌رازیل ده‌یه‌وێ به ده‌ردی ئه‌رجه‌نتین و كۆڵۆمبیا نه‌چێت
دوێنێ شه‌و یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا به رووبهرِووبوونهوهی كۆڵۆمبیا و پیرۆ ده‌ستی پێكرد و هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ كه پاڵێوراوی سه‌ره‌كی بوو بۆ چوونه ده‌ره‌وه له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، توانی به ئاستێكی به‌رزه‌وه به‌رامبه‌ر كۆڵۆمبیا ده‌ربكه‌وێت و 2-0 لێی بباته‌وه و بۆ چوارگۆشه‌ی زێرِینی جامه‌كه سه‌ربكه‌وێت.
له یاری دووه‌می هه‌مان قۆناخ‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین كه میسی پێشه‌وایه‌تی ده‌كات به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای دۆرِا، له كاتێكدا ئۆرۆگوای زۆرینه‌ی كاتی یارییه‌كه به 10 یاریزانه‌وه یاری ده‌كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كه ئه‌ویش وێرِای ئاستی خراپی له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا به پاڵێوراوێكی سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه داده‌نرێ، نایه‌وێ بچێته ریزی كۆڵۆمبیا و ئه‌رجه‌نتین، ئه‌مه‌ش كاتێك ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای رووبهرِوو ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌یه‌ك گه‌یشتن و به 2-2 یه‌كسان بوون، هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای له به‌رازیل باشتر بوو.
له‌سه‌ر كاخه‌ز و به‌پێی مێژوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نزیكتره له بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رازیل پاڵه‌وانی دوو پاڵه‌وانیه‌تیی پێشووی كۆپا ئه‌مه‌ریكایه و له یاری سێیه‌می خۆیدا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر ئاستێكی باشی پێشان دا.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده پێشتر 25 جار به‌ریه‌ك كه‌وتوون و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل 12 بردنه‌وه و پاراگوایش 6 بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێناوه و یارییه‌كانی تری نێوانیان یه‌كسان بووه.