ئەرجەنتین ماڵئاوایی لە كوپا ئەمریكا كرد
ڕێكخەری جامی كوپا ئەمریكای 2011، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێشكۆتایی جامی كوپا ئەمریكا لە نێو خاك و جەماوەرەكەی ئەمجارەشیان نەیانتوانی جامەكە بەدەست بێنن .
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تاوەكو ئێستا توانیویەتی 14 جامی كوپا ئەمریكا بەرز بكاتەوە لە مێژوودا، ئەم شەو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای كە خاوەنی هەمان ژمارەی نازناوی كوپا ئەمریكایە بەڵام هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای توانیان ڕێ:خەری پاڵەوانیەتیەكە دوور بكەنەوە .
هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ئاستێ:ی بەرزی پیشان داو بە لێدانی یەكلاكەرەوە سەركەوتنی بەدەستهێنا، دوای یەكسان بوونی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا .
لە خولەكی 6 دیگۆ پیرێز گۆڵی بۆ ئۆرۆگوای تۆمار كرد، دوتر لە خولەكی 18 یاریزان گۆنزالۆ هیگواین توانی گۆڵی یەكسان بوونەوە تۆمار بكات و، لە خولەكی 32 ناوبژیوان یاریزانی ئۆرۆگوای "دیگۆ پیرێزی" بە كارتی سوور كردە دەرەوە،ئەم ئەنجامە درێژەی خایاند تا خولەكی 87 و ناوبژیوان كاپتنی ئەرجەنتینی "خافیێر ماسكیرانۆی" بە كارتی سوور كردە دەرەوە .
لە كاتی زیادكراویش ئەم ئەنجامە وەكو خۆی مایەوە تاوەكو ئەنجامەكە بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات بە ئۆرۆگوای 5 بە 4 بردیەوە و، هێرشبەری ئەرجەنتینی تیڤێز نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات و ئەمەش بووە هۆی دۆڕاندنی ئەرجەنتین .