نادال خه‌ڵاتكرا
نادال پاڵێوراو بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشوانی ساڵ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵاته درایه دیرك نۆڤیتسكی ئه‌ڵمانی كه یاریزانی یانه‌ی دالاس مافریكسی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكییه و ئه‌و یاریزانه رۆڵی هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه.
نادال گوتی "خۆشحاڵم به‌و خه‌ڵاته و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه رۆڵیان هه‌بوو به پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته به من، ئه‌م خه‌ڵاته هانم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆم ماندوو بكه‌م و بگه‌رِێمه‌وه لوتكه‌ی یاریزانانی تێنسی سه‌ر زه‌وی جیهان".