تۆرێ: نازناوی خولی ئینگلیزی ده‌به‌ینه‌وه‌

تۆرێ: نازناوی خولی ئینگلیزی ده‌به‌ینه‌وه‌
یایا تۆرێی یاریزانی ناوه‌رِاستی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ئینگلیزی گوتی یانه‌كه‌م توانای بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئینگلته‌رای له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا هه‌یه‌.

تۆرێ گوتی وه‌رزی داهاتوو بۆ ئێمه‌ له‌ وه‌رزی رابردوو قورستر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی زۆر یانه‌ی ئینگلته‌را له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا خۆیان به‌هێز كردووه‌.

زیاتر گوتی پێم وایه‌ ئێمه‌ له‌ ریزی چوار گه‌وره‌كه‌ی ئینگلته‌را ده‌مێنینه‌وه‌ و ده‌توانین نازناوی خوله‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌.

تۆرێ پشتگیری خۆی به‌ شێوازی یاریزان كرِینی ئه‌مساڵی یانه‌كه‌ی ده‌ربرِی كه‌ تائێستا ته‌نیا جیل كلیچێ و زافیچی به‌رگریكار و سوارێزی گه‌نجی كرِیوه‌.
Top