پاتۆ بە باشترین یاریزانی یاری بەڕازیل و ئیكوادۆر دەستنیشانكرا
دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەمە هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئیكوادۆر بەیەك گەیشتن، هەڵبژاردەی بەڕازیل بە 4 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ یارییەكەی بردەوە و سەركەوت بۆ قۆناغی دووەمی جامی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا.
لەم یارییەدا یاریزانی بەڕازیلی ئەلیكساندرۆ پاتۆ ئاستێكی بەرزی پیشاندا و توانی 2 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات و، بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشان كرا .
جێگای ئاماژە پێدانە بەڕاویل بە كۆی 5 خاڵ سەركەوت بۆ قۆناغی دووەم و كەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای .