میلان پاستۆری دەوێت
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی داوای یاریزانی ئەرجەنتینی و دروستكەری یارییەكانی پالێرمۆ "خافیێر پاستۆری" كردووە .
هەریەك لە یانەكانی ڕیال مەدرید و مانچیستەر سیتی و چێڵسی داوای یاریزانی ناوبراویان كردووە و ئەو 3 یانەیەش نزیكن لە بۆند تۆمار كردن لەگەڵ پاستۆری .
پاستۆری دەرگای لەبەردەم میلانیش كردەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بكات پاستۆری وتیشی " من یانەی ئییسی میلانم خۆشدەوێ و ئارەزوو دەكەم گفتوگۆیان لەگەڵ بكەم بۆ ئەوەی بزانم داهاتووی خۆم چی بەسەردێت " .