تۆتنهام گڕانیڕۆی دەوێت

تۆتنهام گڕانیڕۆی دەوێت
گوڵان / م.پ
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ڕەنگە یاریزانی هێرشبەری كرواتی یانەكەیان لۆكا مۆدریچ لەدەست بدات، بەم شێوەیە ڕاهێنەری تۆتنهام "هاری ریدناب" داوای یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی "گڕانیڕۆی كردووە" بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو مۆدریچ چووە ڕیزی یانەیەكی تر ئەو كاتە گڕانیڕۆ شوێنی ئەو بگرێتەوە .
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی 12 ملیۆن یۆڕۆی پێشكەشی ڕیال مەدرید كردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری گڕانیڕۆ ببێت، بەڵام تاوەكو ئێستا یانەی شاهانە وەڵامی تۆتنهامی نەداوەتەوە بەم شێوەیە یانەی تۆتنهام چاوەڕوانی ئەوە دەكات یانەی شاهانە ڕازی ببێت بە بۆندەكەی تۆتنهام .
Top