فلیپی میلۆ لە ڤیاڕیال نزیك بۆتەوە

فلیپی میلۆ لە ڤیاڕیال نزیك بۆتەوە
گوڵان / م.پ
ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند كە یاریزانی تەمەن 27 ساڵی هێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی "فلیپی میلۆ" نزیك بۆتەوە لە یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانی .
ڕاپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە داوە ئەم یاریزانە بە شێوەیەكی كۆتایی پەیوەندی بە یانەی ڤیاڕیالەوە دەكات، یۆڤانتۆس دەیەوێت بیكات بە بەشێك لە بۆندی جۆسێپی ڕۆسی .
یاریزانی ڤیاڕیال "جۆسێپی ڕۆسی" نزیك بووەتەوە لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و لە داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی ناوبراو دەكات .
Top