ئەگویرۆ: جارێكی تر ناگەڕێمەوە ئەتلەتیكۆ
ئەگویرۆ كە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری لە كۆپا ئەمەریكا دەكات لە ئەرجەنتین، بە تۆماركردنی 3 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی پاڵەوانیەتییەكەی گرتووە.
ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە كە پێشتر داوای كردبوو ریزی یانەكەی جێبێڵێت گوتی تا ئێستا داهاتووی خۆم نازانم، بەڵام یانەكەمم ئاگادار كردووەتەوە كە دەمەوێ بڕۆم.
ئەگویرۆ زیاتر گوتی بێگومان لە ئەتلەتیكۆ نامێنمەوە، بەڕێوەبەری كارەكانم لە هەموو ئەگەرەكان دەكۆڵێتەوە.
لەبارەی ئەگەری چوونە ریال و یاریكردن لە سوپەری ئیسپانی بەرامبەر میسی، ئەگویرۆ گوتی (لەوانەیە).