بەڕێوەبەری كارەكانی تێڤێز: كارلۆس بۆ ئیسپانیا باشە
كیا گوتی لەوانەیە چوونی تێڤێز بۆ ئیسپانیا كێشەكانی ئەو چارەسەر بكات، چونكە كێشەكە پەیوەندی بە زمان و شوێن و كولتوورەوە هەیە، لە ئیسپانیا بە هەمان زمانی تێڤێز قسە دەكەن و لەوێ دەبینی ژمارەیەكی زۆری یاریزانی ئەرجەنتین و بەرازیل لەو وڵاتە یاری دەكەن، خەڵكی ئەرجەنتین و بەرازیل زوو لەگەڵ ئیسپانیادا دەگونجێن.
هەروەها زیاتر گوتی تێڤێز لە هەموو شوێنێك خۆی دەگونجێنێ، دەتوانی ببینی ئەو رووی لە هەر وڵات و یاریگایەك كردبێت توانیویەتی بە ئاسانی خۆی بگونجێنێت و لەسەر یاریگە تووشی هیچ گرفتێك نەبێتەوە.