شاراپۆڤا: حەزی گەڕانەوە بۆ یاریگام نەبوو

شاراپۆڤا: حەزی گەڕانەوە بۆ یاریگام نەبوو
مارایا شاراپۆڤای ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی رووسی گوتی پشووی هاوین تەمبەڵی كردم و حەزم لە گەڕانەوە بۆ یاریگاكان نەبوو.
شاراپۆڤا كە مانگی رابردوو گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیی ویمبڵدۆن گوتی پشوویەكی خۆشم بردە سەر و ئێستا دەگەڕێمەوە یاریگاكان، بەڕاستی پشوویەكی خۆش بوو.
شاراپۆڤا كە هەشتی ریزبەندی ئافرەتانی تێنسی سەرزەوی جیهانە گوتی هەرچەندە لە دانیشتن لە ماڵەوە بێزاربووم، بەڵام خۆشبەختانە توانیم پشوویەكی باش ببەمە سەر و كاتێك وادەی گەڕانەوە بۆ یاریگاكان هات، زۆر مەیلم بۆئەو كارە نەبوو، بەڵام ئێستا دەست بە مەشق دەكەمەوە.
Top