پێرلۆ: میلان لە یۆڤنتۆسی تازە دەترسێ
یۆڤنتۆس دەیەوێ ئەمساڵ ئاستێكی باشتر لە وەرزی رابردوو پێشان بدات كە پلەی حەوتەمی تێدا گرت و بۆ ئەوەش ئەو یانەیە چەند گرێبەستێكی ئەنجامدا كە یەك لەوانە چوونی پێرلۆ بوو بۆ یۆڤی.
پێرلۆ لە وەڵامی گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلاندا گوتی دڵنیام میلان لە یۆڤی تازە دەترسێ چونكەئەم تیپە توانای ئەوەی هەیە شتی گەورە پێشكەش بكات. هەرچەندە ئەم تیپە هەندێك كاتی دەوێ بۆ ئەوەی بوونی خۆی بسەلمێنێ.