له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، دهۆك جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ئاشت كرده‌وه‌،ئه‌حمه‌د سه‌لاح ئه‌ستێره‌ بوو

له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى، دهۆك جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ئاشت كرده‌وه‌،ئه‌حمه‌د سه‌لاح ئه‌ستێره‌ بوو
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى دهۆك گۆڵبارانى یانه‌ى جه‌یشى شارى به‌غداى كرد.
له‌سه‌ر یاریگه‌ى شه‌عب له‌ شارى به‌غدا یانه‌ى دهۆك له‌ یارییه‌كى دواخراودا رووبه‌رووى یانه‌ى جه‌یشى ئه‌و شاره‌ بوویه‌وه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى دهۆك هه‌ر له‌گه‌ڵ فیكه‌ى ناوبژیوانى یاریییه‌كه‌ به‌ هیواى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست هێنانى سىَ خاڵى یاریییه‌كه‌ یارییان ده‌كرد له‌ 21خوله‌كى گێمى یه‌كه‌م ئه‌ستێره‌ى یارییه‌كه‌ ئه‌حمه‌د سه‌لاَح توانى سىَ جارتۆرى یانه‌ى جه‌یش بهه‌ژێنێت.ئه‌م گێمه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ به‌كۆتایى هات .
له‌گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى دهۆك سوربوون له‌سه‌ر تۆماركردنى گۆڵى زیاتر ئه‌وه‌ بوو یاریزان ئه‌حمه‌د سه‌لاح توانى گۆڵى چواره‌م وسوپه‌ر هاتریك تۆماربكات،دواى ئه‌وگۆله‌ش هێرشه‌كانى یانه‌ى دهۆك به‌رده‌وام بوو له‌ خوله‌كى83ى یارییه‌كه‌ یاریزان جاسم مه‌حمه‌د سلیمان توانى گۆڵی پێنجه‌م كۆتایى كه‌رنه‌ڤاڵى گۆله‌كان كۆتایى پێى بهێنێت .یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ (5-0)گۆڵ بۆیانه‌ى دهۆك به‌كۆتایى هات.یانه‌ى دهۆك هانده‌رانى ئاشت كردوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ تامى سه‌ركه‌وتنى نه‌كردبوو.
Top