شه‌مه‌ى داهاتوو پاڵه‌وانێتى كاراتى یانه‌كانى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێـت

شه‌مه‌ى داهاتوو پاڵه‌وانێتى كاراتى یانه‌كانى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێـت
گولاَن:كارزان كانه‌بى

بریاره‌ رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو پاڵه‌وانێـى كاراتىَ یانه‌كانى شارى هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى ئه‌نجام بدرێت.

له‌ درێژه‌ى كارو چالاَكیه‌كانى یه‌كێتى كاراتىَ لقى هه‌ولێر بریاره‌ رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو پاڵه‌وانێتى كاراتى یانه‌كانى شارى هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت،بریاره‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانى شارى هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى به‌شدارى تێدا بكه‌ن ،به‌مه‌به‌ستى باشتر خۆئاماده‌كردنیان بۆپاڵه‌وانێتى كاراتىَ عێراقى و یانه‌كانى كوردستان كه‌ بریاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك یارییه‌كانى به‌رێوه‌ بچێت .
Top