ئەمشەو بەرازیل پێویستی بە بردنەوە هەیە
بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر 3:45 بە كاتی هەولێر، هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیلی دووەمی كۆمەڵەی دووەم و ئیكوادۆری چوارەمی هەمان كۆمەڵە بەیەك دەگەن.
هەڵبژاردەی بەرازیل لە دوو یاری یەكەمی خۆیدا لە جامەكە ئاستێكی خراپی پێشان دا و تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەك تۆمار بكات و هەر ئەمەش وایكرد رۆژنامەكانی بەرازیل و تەنانەت لۆسیۆی كاپتنی هەڵبژاردەكە هێرشی توند بكەنە سەر یاریزانانی هەڵبژاردەكە.
لۆسیۆ هاوڕێكانی بە كەمتەرخەم ناوبرد و گوتی ناوی بەرازیل لە پێشەوەی درێسی هەموو یاریزانەكان نووسراوە و گرنگترە لە ناوی یاریزانەكان كە لە پشتی درێسەكانیان نووسراوە.