خاتوونی یەكەمی ئەمەریكا پشتگیری یاریزانە ئافرەتەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەكات لە مۆندیالی ئافرەتاندا
شتیڤی جۆنزی سەرۆكی لێژنەی رێكخەری مۆندیالەكە ئاشكرای كرد میشێل بڕیاری داوە ئامادەی یاری كۆتایی مۆندیالەكە بێت ئەگەر هەڵبژاردەی ئەمەریكا بگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە لە پێناو هاندانی كچانی ئەمەریكادا.
هەڵبژاردەی ئەمەریكا ئەمڕۆ بەرامبەر فەرەنسا یاری دەكات و بە بەهێزترین پاڵێوراوی ئەمساڵی مۆندیالی ئافرەتان دادەنرێ دوای ئەوەی لە قۆناخەكانی پێشووی پاڵەوانیەتییەكەدا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەڵمانیای كردە دەرەوە.