راهێنەری پاراگوای: یارییەكانی داهاتوو مان و مردنن بۆ هەڵبژاردەكەمان
هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە قۆناخی دووەمی جامەكەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاری دەكات و تابارێز لەبارەی ئەو یارییەوە گوتی ئێستا یارییەكانی مان و مردن دەستیان پێكرد، پێویستیم بەوە نەبوو سەیری یاری ئەرجەنتین و كۆستاریكا بكەم تا بزانم ئەو هەڵبژاردەیە بەهێزە و یاریزانی باشی هەیە.
هەروەها گوتی یارییەكی قورس دەبێت بۆ ئێمە، هەرچەندە ئێمە تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئاستی راستەقینەی خۆمان، بەڵام هیچ یارییەكیشمان نەدۆڕاندووە، هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بگەینە چوارگۆشەی زێڕین.