جەماوەری لیبرۆن جەیمس كەمی كردووە

جەماوەری لیبرۆن جەیمس كەمی كردووە
وا دیارە كاریگەریی رۆیشتنی لیبرۆن جەیمسی یاریزانی باسكەی یانەی كلیفلاند كافالێرز بۆ یانەی مەیامی هیت كاریگەریی زۆری لەسەر ئاست و ناوبانگ و خۆشەویستی ئەو یاریزانە كردووە و رۆژ بە رۆژ ژمارەی جەماوەری كەم دەكات.
راپرسییەكی نوێ دەریخستووە ژمارەی ئەوانەی پێیان وایە جەیمس یاریزانێكی باشە و دەتوانرێ لە یارییەكاندا پشتی پێ ببەسترێ كەمی كردووە بۆ 48% لە كاتێكدا لە سەرەتای ئەمساڵدا ئەو ژمارەیە 60% بوو.
تۆڕی سی ئێن بی سی ئەمەریكی گوتی جەماوەری یانەی مەیامی خۆشیان هەست بە نائومێدی دەكەن دوای ئەوەی تیپەكەیان نەیتوانی نازناوی خولی باسكەی ئەمەریكی بباتەوە هەرچەندە چەندین یاریزانی گەورەی وەك لیبرۆن جەیمس و كریس بوش و دواین وید لە ریزەكانی یانەكەیاندا یاری دەكەن.
Top