ڤینگەر: سەرۆكی بەرشەلۆنە سوكایەتی بە فابریگاس كردووە

ڤینگەر: سەرۆكی بەرشەلۆنە سوكایەتی بە فابریگاس كردووە
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی گوتی ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە سوكایەتی بە سیسك فابریگاسی كاپتنی ئەرسناڵ كرد كاتێك گوتی ئەو شیاوی 40 ملیۆن یۆرۆ نییە.
پێشتر رۆسێل گوتبووی ئێستا سیسك 40 ملیۆن یۆرۆ ناهێنێ چونكە ئاستی دابەزیوە.
راهێنەری ئەرسناڵ گوتی ئەوە بێڕێزییە بەرامبەر سیسك، بۆ من سیسك یەك لە باشترین 5 یاریزانی ناوەڕاستە لە جیهاندا، ئەو یاریزانێكی جیهانییە و لە لووتكەدایە، كاتێك سەرۆكی یانەیەك دەڵێ ئەو 40 ملیۆن یۆرۆ ناهێنێ و نرخی دابەزیوە، مانای ئەوەیە سوكایەتی پێكردووە.
ڤینگەر گوتی هەڵسەنگاندنی سیسك تەنیا بە پارە نییە، ئەو لە پارە گەورەترە، چونكە یاریزانێكی ئاست بەرزە و كاپتنی تیپەكەی ئێمەیە.
Top