مۆرینۆ: هێرشبەرێكی ترمان دەوێت

مۆرینۆ: هێرشبەرێكی ترمان دەوێت
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید ئاشكرای كرد تیپەكەی پێویستی بە هێرشبەرێك هەیە بۆ ئەوەی ریزەكانی بۆ وەرزی داهاتوو كامڵ بكات.
مۆرینۆ كە ئێستا بە یاوەری تیپەكەی لە ئەمەریكایە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا خۆشحاڵی خۆی بە ریال مەدرید دەربڕی و ئەوەی خستە روو كە تیپەكەی بۆ 10 ساڵی ئایندەیە.
مۆرینۆی پورتوگالی گوتی پێكهاتەی ئێستای ریال مەدرید بۆ 10 ساڵی ترە و توانای ركابەریكردن لەسەر نازناوەكانی هەیە.
مۆرینۆ هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە گرێبەستكردنی یانەكەی لەگەڵ 5 یاریزان لە هاوینی ئەمساڵدا دەربڕی و گوتی بۆ ئەوەی لە ئاستی هەڤڕكییەكانی وەرزی داهاتوودا بین پێویست هێرشبەرێكی تر بێنینە ریزەكانمانەوە، هەمووان لە ریال مەدرید بڕوایان بەم راستییە هەیە و كاری بۆ دەكەن.
Top