تۆرێس بە بردنەوەی نازناوی مۆندیال دڵخۆش نەبوو
تۆرێس گوتی راستە بردنەوەی نازناوەكە لەسەر ئاستی كۆمەڵ بۆ یاریزانانی ئیسپانیا و هەموو ئیسپانییەك مایەی دڵخۆشی بوو، بەڵام من چێژم لەو خۆشییە وەرنەگرت چونكە لە كۆتایی پاڵەوانیەتییەكەدا دووچاری پێكان هاتم.
هێرشبەرەكەی چێڵسی گوتی كۆتایی مۆندیال بەو شێوەیە نەبوو كە من پێشبینیم دەكرد، یاری كۆتاییم بە پێكان كۆتایی پێهێنا و ئەوەش ناخۆشترین رۆژی ژیانم بوو.
هەروەها گوتی لەسەر ئاستی كۆمەڵ خۆشترین كۆتایی بوو، چونكە نازناوێكمان بردەوە دەمێك بوو چاوەڕێمان دەكرد، وەلێ لەسەر ئاستی تاك بۆ من زۆر ناخۆش بوو.