لە كوپا ئەمریكا ئۆڕۆگوای لە مەكسیكی بردەوە

لە كوپا ئەمریكا ئۆڕۆگوای لە مەكسیكی بردەوە
گوڵان / م.پ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گروپی سێهەم لە پاڵەوانێـی كوپا ئەمریكا هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و مەكسیك بەیەك گەیشتن و ئۆرۆگوای بە گۆڵێكی بێبەرانبەر یارییەكەی بردەوە .
تاكە گۆڵی یارییەكەش بارگان لە خولەكی 15 تۆماری كرد، بەم سەركەوتنەش ئۆرۆگوای بە دووەمی گروپەكەی سەركەوت و لە چارەگی كۆتایش بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەگات .
Top