مێسی بە باشترین یاریزان دەستنیشانكرا
یاریزانی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نازناوی باشترین یاریزانی وەرگرت لە یاری نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كۆستاریكا ئەمەش لە كاتێكدا ئەرجەنتین توانی یارییەكە بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر بباتەوە و سەربكەوێـ بۆ قۆناغی دووەمی جامی پاڵەوانانی كوپا ئەمریكا .
مێسی لە یارییەكەدا ئاستێكی زۆر بەرزی پیشان دا و توانی دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەكەی دروست بكات و چەندین پاسی جوانی دا بە یاریزانانی هەڵبژاردەكەی بەڵام هاوڕێیەكانی نەیانتوانی گۆڵ ئەنجام بدات .