بەسەرپەرشتی راهێنەرێكی بەریتانی یانەی هەولێر خولێكی راهێنەران بۆ منداڵان دەكاتەوە
لەمبارەیەوە مەحموود عەزیز، سكرتێری یانەی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بۆ ئەوەی بتوانین یاریزان بۆ دوا رۆژ پێبگەیەنین، بڕیارمان دا خولێكی راهێنەران بۆ منداڵانی شاری هەولێر بكەینەوە، لەم خولە راهێنەرێكی بەریتانی خۆبەخش كار لەگەڵ ئەم منداڵانە دەكات، ئەم راهێنەرە خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لە راهێنەرایەتی و ناوبژیوانی و شارەزاییەكی باشی لە بواری پێگەیاندنی منداڵان هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەكەین سوودێكی زۆر لەم راهێنەرە وەربگرین و هەوڵ دەدین ئەم خولە بەردەوام بێت، وەكو دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر هەموو پێداویستییەكان بۆ ئەم راهێنەرە دابین دەكەین بۆ ئەوەی لە كارەكەی سەركەوتوو بێت.
فۆتۆ: ئیسماعیل رەئوف