پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی كاراتێی كوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی كاراتێی كوردستان
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی كاراتێی كوردستان بە هاوكاری لقی سلێمانی یەكێتیەكە لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانێتی كاراتێی یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا، كە تێایدا هەریەك لە یانەكانی (پیشەسازی، كرێكاران، پێشمەرگەی سلێمانی، خاك، سیروانی شارەزوور، كەركووك، ئاشتی كەركووك، چەمچەماڵ، پیرەمەگرون، سەیدسادق، هەڵەبجە، شۆڕیجە، سۆلاڤی نوی، سەورە، ئاشتی سلێمانی) بۆ هەردوو جۆری كاتا و كۆمیتە، لەسەر ئاستی یاریزانانیش لە 8 بۆ 10 ساڵ بۆ جۆری كاتا، لە 11 بۆ 13 ساڵ بۆ جۆری كاتا و كۆمیتە، كە 7 كێش پێشبڕكێیان دەكرد، لە 14 بۆ 15 ساڵ بۆ جۆری كاتا و كۆمیتە لە 6 كێش پێشبڕكێیان دەكرد، لە پاڵەوانێتییەكەش یاریزانان ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد، ئەنجامی كۆتایی تیپەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1- پێشمەرگەی سلێمانی 84خاڵ، 2-یانەی ئاشتی سلێمانی 62خاڵ، 3-یانەی سیروانی شارەزوور 47خاڵ، 4-یانەی خاك 42خاڵ، 5-یانەی چەمچەماڵ 39خاڵ.
Top