خولێكی تۆپی پێ بۆ یانەكانی شاری هەولێر لەسەر ئاستی بەچكەشێران كرایەوە

خولێكی تۆپی پێ بۆ یانەكانی شاری هەولێر لەسەر ئاستی بەچكەشێران كرایەوە
هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی یانەكانی شاری هەولێر بۆ تۆپی پێ لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر بۆ بەچكەشێران كرایەوە، بە بەشداری كردنی شەش یانە، ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر أ، هەولێر ب، جیهان، هەندرێن، بنكەی وەرزش و لاوان، پێشمەرگەی هەولێر) ئەم شەش یانەیە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون، كۆمەڵەی یەكەم لە یانەكانی (هەولێر أ، بنكەی وەرزش و لاوان، جیهان) پێكهاتووە و كۆمەڵەی دووەم لە یانەكانی (هەولێر ب، پێشمەرگەی هەولێر، هەندرێن) پێكهاتووە لە هەر كۆمەڵێك دوو یانە بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین سەردەكەوێت و رۆژانە یەك یاری بەڕێوە دەچێت و دەبێت یاریزانەكان لە لە دایكبووی (1997) بەرەو سەرەوە بن.
مەبەست لەم خولە بەهێزكردنی ژێرخانی تۆپی پێیە لە شاری هەولێر، چونكە بایەخدان بەم یاریزانانە وا دەكات ئاستی تۆپی پێی لە شاری هەولێر پێش بكەوێت، وا بڕیارە لە 18ی ئەم مانگە یاری كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بەڕێوە بچێت.
Top