یاریزانانی یانەی هەولێر لە دەست پێكان دەناڵێنن

یاریزانانی یانەی هەولێر لە دەست پێكان دەناڵێنن
بەهۆی پێكانەوە سێ یاریزانی یانەی هەولێر چارەسەری پێكانەكانیان لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان دەكەن.
بەهۆی پێكان لە ئەژنۆی چەپ، یاریزان مەهدی كەریم رووی لە وڵاتی قەتەر كرد بۆ ئەوەی پێكانەكەی چارەسەر بكات، دوای ئەوەی پزیشكی تایبەتمەند سەیری پێكانەكەی مەهدی كەریم-ی كرد. بڕیاریدا نەشتەرگەری بۆ یاریزان مەهدی كەریم نەكات و لەم چەند رۆژی داهاتوو یاریزانی ناوبراو دەگەڕێتەوە شاری هەولێر بۆ ئەوەی بەشداری لە مەشق و یارییەكانی یانەی هەولێر بكات.
لە لایەكی ترەوە بەهۆی پێكان لە ئەژنۆی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی هەولێر، «ئەحمەد ئیبراهیم» نەشتەرگەری لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر ئەنجامدا دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو، وا چاوەڕوان دەكرێت یاریزانی ناوبراو لە ماوەی 2 تا 3 هەفتە بگەرێتەوە نێو مەشق و یارییەكانی یانەی هەولێر.
لە هەمانكاتدا یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی هەولێر «ئاوس ئیبراهیم» بەهۆی پێكان لە ئەژنۆی چەپ رووی لە وڵاتی لوبنان كرد بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، وا چاوەڕوان دەكرێت ئەم یاریزانە لە ماوەی 3 هەفتەدا بگەڕێتەوە نێو مەشق و یارییەكانی یانەی هەولێر.
جێگەی باسە جگە لەم سێ یاریزانە، سێ یاریزانی تری یانەی هەولێر لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەكەن ئەویش هەریەكە لە محەمەد گاصد و مستەفا ئەحمەد و سەعد عەبدولئەمیر.
Top