دوو پاڵەوانی تازە لە ویمبلدۆنی 2011
لە یاری كۆتایی پیاواندا كە یاری لوتكە بوو، پۆلینكاری یەكەمی پێشووی جیهان ماتادۆری ئیسپانی رافاییل نادال لە بەرامبەر پۆلینكاری دووەمی پێشووی جیهان یاریزانی سیڕبی نۆڤاك جۆكۆڤیج یاری كرد، لە یارییەكی مێژوویی یاریزان جۆكۆڤیج بۆ یەكەمجار لە ژیانی وەرزشیدا بووە پاڵەوانی ویمبلدۆن دوای ئەوەی بە سێ كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك لە نادالی بردەوە، ئەنجامی كۆمەڵەكان (6-4، 6-1، 1-6،6-3) بوو، لەم یارییەدا 15 هەزار كەس ئامادەبوون لە نێوانیاندا سەرۆكی سڕبیا بۆریس تادیچ كە لە خۆشیدا لە شوێنی خۆی هەڵپەڕی دوای سەركەوتنی جۆكۆڤیج، جۆكۆڤیچ بەم سەركەوتنە توانی پلەی یەكەمی ریزبەندی باشترین یاریزانی جیهانی لە نادال وەربگرێتەوە، لەدوای یارییەكە خۆشی جۆكۆڤیچ بێ وێنە بوو، تا گەیشتە ئەو رادیەی بەشێك لە چیمەنی یاریگاكەی خوارد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جۆكۆڤیچ دەربارەی ئەم رووداوە گوتی: من هەستم كرد وەك ئاژەڵێك وام، من ویستم تامی چیمەنەكە بكەم، تامەكەی تا رادەیەك خۆش بوو، ئەوە باش بزانن من پلانم بۆ ئەم رووداوە دانهنابوو، نەمدەزانی چیم دەكرد لەبەر خۆشی و حەماسەتەوە.
بە تەواو بوونی یارییەكانی پاڵەوانییەتی ویمبلدۆن سێ پاڵەوانییەتی گراند سهلام لە كۆی چوار پاڵەوانییەتی كۆتایی هاتووە، پاڵەوانییەتی ئوستورالی كراوە پاڵەوانەكەی نۆڤاك جۆكۆڤیج بوو، پاڵەوانییەتی رۆلان گارۆس پاڵەوانەكەی رافاییل نادال بوو، پاڵەوانییەتی ویمبلدۆن پاڵەوانەكەی نۆڤاك جۆكۆڤیچ بوو، تەنها پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوە ماوە كە لەمانگی ئاب ئەنجام دەدرێت.