ؤفێرگسۆن داوای شڤانیشتایگەر دەكات
راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوەكردووە كە فێرگسۆن بە هیوای ئەوەیە هێلی ناوەڕاستی بەهێز بكات لە رێگای هێنانی یاریزانانی بەتوانا كە بتوانن گۆڵ تۆمار بكەن، ئەم لایەنەش لە لای یاریزانانی ناوەڕاستی یانەی شەیتانە سوورەكان مایكل كاریك و ئەندەرسۆن و گیبسۆن بەدی ناكرێت، یاریزان شڤانیشتایگەر یەكێكە لە ئامانجەكانی یانەی مان یونایتد لە گواستنەوەی هاوینەدا بە تایبەتی دوای دووركەتنەوەی هەردوو یاریزانی هۆڵەندی ویسلی شنایدەر و یاریزانی كرواتی لۆكا مۆدریچ كە پێشتر لە لایەن فێرگسۆنەوە دەست نیشان كرابوون.
شایانی باسە یانەی مانچستەر یونایتد لە بازاڕی یاریزانانەوە تا ئێستا بە فەرمی بۆندی لەگڵ سێ یاریزان مۆر كردووە كە ئەوانیش هەریەك لە گۆڵچی دێڤید دی خیا و بەرگریكار فیل جۆنز و یاریزانی هێلی ناوەڕاست ئاشلی یۆنگ بوون، تا ئێستاش بڕی 50 ملیۆن پاوەندی خەرجكردووە.