بۆ یەكەمجار لە عێراق.. پاڵەوانێتی بیسبۆڵی یانەكانی باكوور لە كەركووك ئەنجامدرا

بۆ یەكەمجار لە عێراق.. پاڵەوانێتی بیسبۆڵی یانەكانی باكوور لە كەركووك ئەنجامدرا
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بیسبۆڵ و سۆفتبۆڵی عێراق و بەهاوكاری لقی كەركووكی یەكێتییەكە بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان لە شاری كەركووك لەسەر یاریگەی یانەی سەورە پاڵەوانێتی بیسبۆلی یانەكانی باكوور و كوردستان بەڕێوە چوو، كە هەریەك لە یانەكانی (سەورە، قوش، شۆریجە، ئاڵتون كۆپری، قەرقوش) بەشدارییان تیاییدا كرد و پاڵەوانێتییەكە بە سیستمی دەرچوون بە دوو دۆراندن بەرێوە چوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو یانەی قەرەقوش و قوش گەیشتنە یاری كۆتایی، لە یاری كۆتایش یانەی قەرەقوش لە یانەی قوشی بردەوە بە ئەنجامی (4-0) گێم، لەم پاڵەوانێتییە یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.
ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەییە بوو.
1-یانەی قەرەقوش.
2-یانەی قوش.
3- یانەی ئاڵتون كۆپری.
فۆتۆ: حوسێن عەلی
Top