عەدنان حەمەد گرێبەستی یانەیەكی قوبڕسی ڕەتكردەوە

عەدنان حەمەد گرێبەستی یانەیەكی قوبڕسی ڕەتكردەوە
دوای ئەوەی توانی ئاستی تۆپی پێی یانەی فەیسەڵی ئوردەنی و هەڵبژاردەی ئوردەن بەرزبكاتەوە ڕاهێنەری بە ڕەگەز عێراقی عەدنان حەمەد گرێبەستێكی لە لایەن یانەی ئەبۆلۆنی قوبرسی پێگەیشت بۆ ئەوەی بچێتە وڵاتی قوبڕس بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتی ئەم تیپە بكات. هەرچەندە راگەیاندنەكانی وڵاتی ئوردن ئەوەیان پشت ڕاست كردەوە، كە عەدنان حەمەد گرێبەستی لە یانەیەكی قوبڕسی پێگەیشتووە بۆ ئەوەی مەشقی یانەكە بگرێتە ئەستۆی خۆی، ئەم گرێبەستەش لە وڵاتی توركیا پێشكەش كراوە، كە ئێستا عەدنان حەمەد لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردەن ئۆردوگایەكی مەشقی كردۆتەوە، لەلایەن خۆشیەوە عەدنان حەمەد داوای لێبوردنی كرد، كە ناتوانی هیچ گرێبەستێك مۆربكات، چونكە پابەندە بە گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردەن، تا كۆتایی مانگی نیسانی ساڵی 2012 داهاتوو، لەمباریەوە یەكێتی تۆپی پێی ئوردەن متمانەی تەواوی بە تواناكانی عەدنان حەمەد هەیە لەو بڕوایەن هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان بگەینێتە گەورەترین پاڵەوانێتییەكان و ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت.
Top