پاڵـەوانێتی تێنسی سەرمێزی یانەكانی سلێمانی ئەنجامدرا

پاڵـەوانێتی تێنسی سەرمێزی یانەكانی سلێمانی ئەنجامدرا
بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی یەكێتی تێنسی سەرمێزی كوردستان، لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە بەشداری هەریەك لە یانەكانی (سلێمانی، ڕانیە، پێشمەرگەی سلێمانی، رۆژ، سەرچنار، سیروانی نوی، ئاشتی، ئەفرۆدەیت) پاڵەوانێتی یانەكانی شاری سلێمانی بۆ تێنسی سەرمێز ئەنجامدرا، لەم پاڵەوانێتییە 47 یاریزان بەشداریان كردبوو لەسەر ئاستی(خونچە، بێچوەشێران، تازەپێگەیشتوان) ململانێییان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە و ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر ئاستی كوڕان وكچان بوو.
ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەی خوارەوە بوو.
لەسەر ئاستی كچان
خونچەكان
1-ئەوین عەلی (یانەی رۆژ)، 2- سانا نەوزاد (یانەی ئەفرۆدیت)، 3- لەنیا هێڤی(یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)
بێچوە شێران
1-لانە هەلكۆ (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)، 2- سۆزان حاتم (یانەی ئەفرۆدیت)، 3- ئەژی عەلی ( یانەی ئەفرۆدیت)
تازەپێگەیشتووان
1-كانی شەوقی (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)، 2- ژیكاڵ محەمەد (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)، 3-سكاڵا عوسمان (یانەی سەرچنار)
لەسەر ئاستی كوڕان
خونچەكان
1-ئەلەند ئیسماعیل (یانەی ئاشتی)، 2- دیاكۆ عەلی (یانەی ئاشتی)، 3-محەمەد عومەر (یانەی سلێمانی).
بێچوەشێران
1-مەبەست رەئوف (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)، 2-مورشید ئەحمەد (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)، 3-بەلێن سەڵاح (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی).
تازەپێگەیشتووان
1-باساك عەلی (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی)، 2-محەمەد لاوە (یانەی سیروانی نوی)، 3-شاد ئەبوبەكر(یانەی ئاشتی).
Top