پڕۆژەیـەكی گــرنـگ پێشـكەش بە یەكـێتی تۆپی پێی كوردستان كرا

پڕۆژەیـەكی گــرنـگ پێشـكەش بە یەكـێتی تۆپی پێی كوردستان كرا
هەفتەی رابردوو لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەیەك لە نێوان یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و هەریەكە لە دكتۆر شامل كامل بەڕێوەبەری بەرنامەی پەرەپێدانی تۆپی پێی لە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و دكتۆر جەمال ساڵح پسپۆری تۆپی پێ ئەنجامدرا.
لەم كۆبوونەوەیە هەریەكە لە دكتۆر شامل كامل و دكتۆر جەمال ساڵح پڕۆژەیەكی گرنگیان پێشكەش بە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كرد، بڕیاردرا بە كردنەوەی ئەكادیمیای هەولێر بۆ تۆپی پێ بە ڕەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، ئەم پڕۆژەیە پێشكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕینی حكومەت و دابینكردنی پێداویستییەكانی ئەم پرۆژەیە.
شایانی باسە ئەم دوو شارەزایەی تۆپی پێ گفتوگۆیەكی تێروتەسەلیان لەسەر پڕۆژەكەیان كرد بۆ ئەوەی بێنە شارەكانی كوردستان خزمەتی ڕەوشی وەرزشی هەرێمی كوردستان بكەن .
Top