پاڵەوانێتی پــەروەردە گشــتییەكانی هـەرێم بۆ باسكە و بالە لە سلێمانی بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی پــەروەردە گشــتییەكانی هـەرێم بۆ باسكە و بالە لە سلێمانی بەرێوەچوو
لەژێر چاودێری سەفین دزەیی وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری پەروەردە گشتییەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، بەشی خوێندنی كوردی لە پەروەردەی كەركووك)، پاڵەوانێتی تۆپی باسكەی كوڕان و بالەی كچان لە شاری سلێمانی تەواو بوو.
لە یاری كۆتاییدا باسكەی كوڕان-ی هەردوو هەڵبژاردەی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی بۆ یاری كۆتایی سەركەوتن و لە یارییەكی بەهێزدا دوای یەكسان بوونیان بە هەشتا خاڵ، پەروەردەی سلێمانی بە ئەنجامی (93-91) خاڵ یارییەكەی بردەوە.
لە یاری كۆتایی بالەی كچانیشدا هەڵبژاردەی كچانی هەولێر بە دوو گێم بەرامبەر یەك گێم لە هەڵبژاردەی كچانی دهۆكیان بردەوە.
جێگەی باسە لەم پاڵەوانێتییە شەڕ و پێكدادان لە نێوان یاریزانانی پەروەردەكان دروست بوو، لە ئەنجامیشدا چەند یاریزانێك برینداربوون وجامی هۆڵەكەشیان شكاند.
Top