زۆری نەمابوو مارادۆنا ببێتە قوربانی رووداوەكانی هاتووچۆ
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئەرجەنتین ئاشكرایام كرد مارادۆنا بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی تووشی رووداوێكی هاتووچۆ هاتوو و لەگەڵ پاسێكی نەفەر هەڵگردا پێكیان داداوە.
ئەلفریدۆ كابی پزیشكی تایبەتی مارادۆنا ئاشكرای كرد ئەو تووشی هیچ برینێكی مەترسیدار نەهاتووە. ئەمە لە كاتێكدا كە سەرچاوەكان گوتیان لە كاتی رووداوەكەدا مارادۆنا ڤیرۆنیكای كچە هاوڕێشی لەگەڵدا بووە و ئەویش دووچاری برینی سووك هاتووە.
مارادۆنا لە رووداوەكەدا برینێكی سووك بەر ئەژنۆی كەوتووە و هاوڕێكەی گورز بەر سەری كەوتووە.
مارادۆنا ماوەیەك لەمەوپێش پۆستی راهێنانی یانەی وەسڵی ئیماراتی گرتە ئەستۆ.