میسی سوپاسی جەماوەری كرد و گوتی لە ئێستاوە پاڵەوانیەتییەكی نوێمان دەست پێكرد
لە یارییەكەی بەرامبەر كۆستاریكادا میسی بۆ یەكەمجار لەسەر یاریگاكانی وڵاتەكەی خۆی ئاستێكی بەرزی پێشان دا و توانی 2 گۆڵ لە كۆی ئەو 3 گۆڵە دروست بكات كە دیماریا و ئەگویرۆ لە گۆڵی كۆستاریكایان كرد.
میسی لە یارییەكەدا بە باشترین یاریزان دەستنیشان كرا و دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكە سوپاسی جەماوەری ئەرجەنتینی كرد كە پشتگیرییان دەكەن.
میسی گوتی سوپاسی هاندانی گەرمتان دەكەم، لە سەرەتای پاڵەوانیەتییەكەدا بە ئاستێكی باشەوە دەرنەكەوتین، بەڵام كۆپا ئەمەریكا لەم یارییەوە بۆ ئێمە دەست پێدەكات و ئێوە ئەرجەنتینێكی نوێ دەبینن.