كۆریا ئامێری ئاشكرا كردنی دۆر بۆ رێگرتن لە گەندەڵییەكانی تۆپی پێ بەكاردێنێت

كۆریا ئامێری ئاشكرا كردنی دۆر بۆ رێگرتن لە گەندەڵییەكانی تۆپی پێ بەكاردێنێت
ماڵپەری بی بی سی ئاشكرای كرد یەكێتیی تۆپی پێی كۆریای باشوور بۆ رێگرتن لە فڕوفێل و گەندەڵییەكانی خولی وڵاتەكەی بڕیاری داوە لە وەرزی داهاتووەوە ئامێری ئاشكراكردنی درۆ بەكاربێنێت.
ئەم بڕیارە سەیرە لە دوای ئاشكرابوونی ژمارەیەكی زۆری گەندەڵییەكانی بواری تۆپی پێ لەو وڵاتە دێت كە چەندان بەرپرسی یانە و یاریزانان تێوەگلابوون و بووە هۆی دابەزینی چەندین یانەی بەناوبانگ بۆ پلەكانی خوارەوەی خولەكانی كۆریای باشوور.
لە لێكۆڵینەوەكانی یەكێتیی تۆپی پێی كۆریای باشووردا یاریزانێكی تێوەگلاو بە دەستكاریكردنی ئەنجامی یارییەكان خۆی كوشت و چەند یاریزانێكی تر لە یاریكردنی تا هەتایی بێبەش كران.
بەپێی ماڵپەرەكە لەمەودوا هەر یاریزان و بەرپرسێكی تۆپی پێ گومانی تێوەگلان لە گەندەڵییەكانی لێ بكرێت دەخرێتە ژێر پشكنینی ئەو ئامێرەوە.
یەكێتییە كۆرییەكە هەروەها بۆ رێگرتن لە گەندەڵی زیاتر یانەكانی وڵاتەكەی ناچار كرد، مووچەی یاریزانان بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكەن لە پێناو نەكەوتنە نێو داوی گەندەڵییەوە.
Top