كچانی سلێمانی و سیروان یاری كۆتایی باسكە دەكەن

كچانی سلێمانی و سیروان یاری كۆتایی باسكە دەكەن
گوڵان:كارزان كانەبی-زاناقادر
بڕیارەسبەی چوار شەممە كاتژمێر 6 ئێوارە لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یاری كۆتایی قارەمانێتی باسكەی كچانی یانەكانی شاری سلێمانی بۆ پێشكەوتوان بكرێت لە نێوان هەردوو یانەی سلێمانی و سیروانی نوێ، لەم قارەمانێتیەدا كە یارییەكانی بەشێوازی خول لە یەك قۆناغ بەڕێوەچوو یانەكانی ئەفرودیت و نەورۆزیش بەشداربوون، جێگەی ئاماژەبۆكردنە ئەم خولە لە درێژەی چالاكییەكانی نوسینگەی ئافرەتانی لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان دێت كە بەهاوكاری ئافرەتانی نوێنەرایەتی سلێمانی ئەنجامی دەدات بەمەبەستی بونیاتنانەوە و پێشخستنی ئاستی وەرزشی كچان لەشارەكەدا.

زانا قادر
Top