پاڵەوانێتی تیروكەوانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت
بڕیارە ڕۆژی شەممە 16 / 7 كاتژمێر 5 ئێوارە لە پاركی ئازادی، پاڵەوانێتی تیروكەوانی یانەكانی سلێمانی بكرێت، ( ئازاد صفوت ) سەرۆكی یەكێتی تیروكەوانی سلێمانی ڕایگەیاند وتی: ئەم پاڵەوانێتییە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ساڵانەی یەكێتیەكەمان ئەنجام دەدرێت بۆ ئاستی پێشكەوتوان، بڕیارە حەوت یانەی سلێمانی لەم پاڵەوانێتیەدا بەشداری بكەن، لە نێوانیاندا یانەی سلێمانی كە خاوەنی دوو یاریزانە لە ئاستی هەلّبژاردەی عێراق یاریدەكەن.