ئەگەری هەیە تیڤێز بچێتە چێڵسی

ئەگەری هەیە تیڤێز بچێتە چێڵسی
گوڵان / م.پ
ملیاردێری ڕوسی "ئەبرامۆڤیچ" 80 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی تەرخان كردووە بۆ هێنانی یاریزانا تیڤێز و مۆدریچ .
ئەبرامۆڤیچ گڵۆپی سەوزی لەبەردەم ڕاهێنەری چێڵسی هەڵكردووە بۆ ئەوەی بتوانێت گفتگۆ لەگەڵ تیڤێز بكات و بتوانێت بیگوازێتەوە یانەكەیان بە بڕی 50 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی و 30 ملیۆنەكەیدیس بۆ گواستنەوەی مۆدریك تەرخانی كردووە .
یانەی چێڵسی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی مانچیستەر سیتی ئینگلیزی " كارلۆس تیڤێز" ە بۆ ئەوەی وەرزی جاهاتوو هیڵی هێرشبەری بە تواناتر بكات و یانەی چێڵسی دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو وەك وەرزی ڕابردوو نەبێت و دەیەوێت خۆی ئامادە بكات بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا .
Top