ئەرسیناڵ گڕانیڕۆی دەوێت

ئەرسیناڵ گڕانیڕۆی دەوێت
گوڵان / م.پ
ڕۆژنامەكانی بەڕیتانیا ڕایانگەیاند كە ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی "ئارسن ڤینگەر" دەیەوێت یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی "گڕانیڕۆ" بگوازێتەوە یانەكەیان بۆ ئەوەی ئەگەر هاتوو سەمیر نەسڕی ڕۆیی لە ئەرسیناڵ ئەو كاتە گڕانیڕۆ شوێنی ئەو بگرێتەوە .
ڕۆژنامەكانی بەڕیتانیا ئاماژەیان بەوە داوە هێنانی گڕانیڕۆ بۆ ئەرسیناڵ باشترین چارەسەرە بۆ ڕاهێنەر ئارسن ڤینگەر چونكە ماوەیەكە ئەرسناڵ كەوتۆتە ناو كێشەوە بەهۆی گواستنەوەی یاریزانان سیسیك فابریگاس بۆ بەرشلۆنە و سەمیر نەسڕی بۆ مانچیستەر یونایتد .
Top