ئەیسی میلان هەوڵی بەدەستهێنانی ماكسوێڵ دەدات
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی تاوەكو ئێستاش هەوڵی گواستنەوەی یاریزانا دەدات بۆ ڕیزی یانەكەیان بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بە ئاستێكی زۆرباش دەربكەون .
دەستەی كارگێڕی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ڕایانگەیاند كە دەیانەوێـ یاریزانی بەرگریكاری بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی "ماكسوێل" بگوازنەوە بۆ ڕیزی یانەكەیان .
ماكسوێل بۆندەكەی ساڵی 2014 كۆتایی دێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەڵام ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە "گواردیۆلا" بەشێوەیەكی سەرەكی یاری بە یاریزانی ناوبراو ناكات بۆیە ئەگەری هەیە ماكسوێل بەرشەلۆنە جێبێڵێت .