ڤینگەر: وەرزی داهاتوو فابریگاس و نەسڕی لەگەڵمان دەمێننەوە
ڤینگەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە كوالالمپور گوتی سیسك یانەكەی خۆی خۆشدەوێت و هەموو دەزانین چیرۆكی ئەگەری گەڕانەوەی ئەو بۆ بەرشەلۆنە چییە و دەزانین چەندین ساڵە ئەو چیرۆكە لە ئارادایە، بەڵام ئێستا پێویستە دەرگای ئەو چیرۆكە دابخەین، لەبەرئەوەی لە مڕۆوە خۆمان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەكەین و نامانەوێ هیچ دەنگۆیەك كاریگەریی لەسەر ئامادەسازییەكانمان هەبێت.
راهێنەرە فەرەنسییەكە هەروەها داوای كرد سەمیر نەسریش لە یانەكەی بەردەوام بێت و گوتی ئەگەر پرسیارم لێ دەكەن لەبارەی ئامادەیی نەسری لە وەرزی داهاتوودا لە ئەرسناڵ، ئەوا من پێتان دەڵێم بەڵێ ئەو دەیەوێ بڕوات، بەڵام من تا ئێستا بڕوام بەوە هەیە كە پێویستە بۆ وەرزی داهاتوو ئەو لێرە بمێنێتەوە و گرێبەستی نوێی خۆی لەگەڵ یانەكەدا ئیمزا بكات.